هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گرفتی بەشەوناوخۆییەكانی گەرمیانی تا پێنج ساڵی داهاتوو چارەسەركردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەردەوامی هاوكارییەكانی بافل جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەڕێوەبەری كاروباری خوێندكاران لە زانكۆی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات كە هاوكاری و پاڵپشتییەكانی ( بافل جەلال تاڵەبانی) لە ئەمساڵدا هاوكارێكی باشبوو بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بەسەركەوتووی بەڕێوەبچێت، هاوكات نەك تەنها گرفتی ئەمساڵ بەڵكوو گرفتی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی گەرمیانی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو بۆ چارسەر كردوین.
شاخەوان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كاروباری خوێندكاران لە زانكۆی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: لەوكاتەی كە رووبەڕووی كێشە و گرفتێكی زۆر بووبووینەوە لە بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران، بە سوپاسەوە بافل جەلال تاڵەبانی لەڕێگەی تیمێكی تایبەت و شارەزاوە توانیان بێن بەدەممانەوە گرفتەكانمان بۆچارەسەر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابینكردنی پێداویستی بەشەناوخۆییەكان و هەروەها نۆژەنكردنەوەی بینای بەشەناوخۆییەكان، پێویستی بە بودجەیەكی زۆر هەبوو كە لە توانای زانكۆكەی ئێمەدا نەبوو، دەبوو حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بەو كارە هەستانایە بەڵام وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و لە پێنا و خزمەتكردن بە كەرتی خوێندن و هاندانی خوێندكاران بۆ درێژەدان بە خوێندن بافل جەلال تاڵەبانی توانی بێت بەدەممانەوە و ئەو گرفتانەمان بۆ چارەسەر بكات.
بەڕێوەبەری كاروباری خوێندكاران لە زانكۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی گەرمیان كەموكوڕییان زۆربووە، بەڵام هاوكاری و پاڵپشتییەكانی (بافل جەلال تاڵەبانی) وایكرد كە نەك تەنها ئەمساڵ بەڵكوو گرفتی بەشە ناوخۆییەكان و زانكۆی گەرمیانی بۆماوەی پێنج ساڵی داهاتوو چارەسەركردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


