فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا لەبەرژەوەندی كوڕوكچی شەهیدانی پێشمەرگە پرۆژەیەكی ئامادەكردووە

لۆگۆی یەکێتی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان و نەهێشتنی جیاوازی لە ماف و ئیمیتیازاتی كوڕوكچانی شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی دیكەی كوردستان لەگەڵ شەهیدانی عێراق، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵێكی چڕیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی كوڕوكچی شەهیدانی پێشمەرگە لە خوێندنی باڵا وەربگیرێن و هەمان ماف و ئیمیتیازاتی شەهیدانی عێراقیان هەبێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بەSNNی ڕاگەیاند: هەروەك لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنمان بە كەسوكاری شەهیدان دابوو كە هەوڵی تەواودەدەین بۆ ئەوەی مافەكانیان هاوتا بكەین لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی عێراق، لەئێستادا لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵێكی چڕمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی منداڵانی شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی دیكەی كوردستان هاوشێوەی منداڵانی شەهیدانی عێراق لە زانكۆكانی عێراق و خوێندنی باڵا وەربگیرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە دەبوو منداڵانی شەهیدانی پێشمەرگە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ لە خوێندنی باڵای عێراق وەربگیرێن و هەمان ماف و ئیمتیازاتی شەهیدانی عێراقیان هەبێت بەڵام ئەوە نەكراوە ئێمەش بە ئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین ئەو مافە بۆ كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە بگێڕینەوە، بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ سەرۆكی دەستەی شەهیدانی عێراق كۆبووینەتەوە و لێكتێگەیشتنی زۆرباش هاتووەتە ئاراوە.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، شابەشانی كاركردن بۆ گێرانەوەی ماف و ئیمیتیازاتی منداڵانی شەهیدانی پێشمەرگە، لەهەوڵەكانیشمان بەردەوامین بۆ كاركردن بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی قوربانیانی ئەنفال و هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالكراوانی كوردستان بۆ زێدی خۆیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


