“به‌شێك له نه‌خۆشه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا به قه‌رز ده‌رمان ده‌كڕن”

مانگرتنی پزيشکان لە نەخۆشخانەی هيوا، فۆتۆ:SNN
SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا رایده‌گه‌یه‌نێت، ژیانى 100 نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له مه‌ترسیدایه و به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان ناچارن به قه‌رز ده‌رمانه‌كان بكڕن، ده‌شڵێت: “چ خێزانێكى كورد ئه‌وه‌نده بارى دارایی باشه كه بتوانێت 21 رۆژ جارێك 4 بۆ 5 هه‌زار دۆلار بدات به ده‌رمان؟!”.
د.ياد نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “به‌داخه‌وه ماوه‌ى شه‌ش مانگه كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان روویتێكردوین و تاوه‌كو ئێستا ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وامه و چاره‌سه‌رنه‌كراوه. ئێستا ژیانى 100 نه‌خۆشمان له مه‌ترسیدایه به‌هۆى نه‌بوونى ده‌رمانه‌وه”.
وتیشى: “به‌شێك له نه‌خۆشه‌كانمان ناچارن به قه‌رز ده‌رمان بكڕن. كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه نرخى ده‌رمانه‌كان زۆر گرانه، له تواناى چ خێزانێكى كورددا هه‌یه 21 رۆژ جارێك 4 بۆ 5 هه‌زار دۆلار بدات به ده‌رمان بۆ نه‌خۆشێكى شێرپه‌نجه. كێشه‌كه هه‌ر به‌مه‌وه ناوه‌ستێت چونكه ئێمه دڵنیانین له كواڵیتى (جۆریه‌تى) ئه‌و ده‌رمانه‌ى كه نه‌خۆشه‌كانمان له بازاڕ ده‌یكڕن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بتوانین بیشیكڕن، چونكه كواڵیتى ئه‌و ده‌رمانانه باش نییه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌م كێشه‌یه رووى له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه و سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به شێرپه‌نجه كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئه‌م كێشه‌یه رووى له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان كردووه، به‌ڵام زۆر به‌ئێمه‌وه دیاره چونكه ئێمه له سلێمانى 95٪ى خزمه‌تگوزارییه‌كان به خۆڕایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د. یاد نه‌قشبه‌ندى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه پێویسته پاره‌یه‌كى نه‌ختینه دابنرێت كه تایبه‌ت بێت به نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه و له هیچ دۆخێك‌دا ده‌ستى بۆ نه‌برێت، چونكه چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه به چاره‌سه‌رى كاتى ناكرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


