
SNN
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رەتيدەکاتەوە مەسعود بارزانی سەردانی ئێرانی کردبێت و دەڵێت “ئەگەر بهاتايە بە فەرمی رابەری باڵای کۆماری ئيسلامی دەبينی”.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بە دەنگی ئەمرەکای راگەياندووە: من ئەو هەواڵە بە ڕاست نازانم، چونکە، یەکەم سروشت و پڕۆتۆکۆلی کاک مەسعود، لەوکاتەوەی بە درێژایی تەمەنی خۆم لە ئێرانم کاک مەسعود لەو کەسانە نیە بەشێوەی نهێنی هاتبێت بۆ ئێران”.
دەشڵێت “هەمیشە یەکێک لە بابەتەکانی کە (کاک مەسعود) دەهات بۆ ئێران بۆ ئەوەبوو کە (ڕەهبەر) ببینت، ئەمە دەکرێت یەکێکی تر بێت و هاتبێت، بەڵام کاک مەسعود بەهیچ شێوەیەک نەبووە”.
بەپێی هەواڵی ميديا ناوخۆييەکان: لە چەند رۆژی رابردوودا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە و دوو رۆژ لەوێ ماوەتەوە، مەبەستی سەردانەكەش ڕێگە خۆشكردن بووە بۆ دەستپێشخەریەكەی، كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ڕایبگەیەنێت سەبارەت بە چارەسەری كێشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


