“ئه‌گه‌ر ویستێكى جددى هه‌بێت ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت”

شێروان زرار
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئێستادا تۆپەكە لە گۆڕەپانی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكاندایە، دەشڵێت: “دەكرێت بۆ خێرا بەڕێوەچوونی پرۆسەكە سوود لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی عێراق وەربگیرێت”.
شێروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بە SNNی راگەیاند، “ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەنجاممانداوە، نووسراومان ئاراستەی پەرلەمان كردووە بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن، بەمەرجێك ئەو وادەیەی دیاریدەكرێت بەلایەنی كەمه‌وه شەش مانگ لە بەردەستی ئێمەدا بێت بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری بەڕێوەچوونی پرۆسەكە، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی تائێستا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “لەئێستادا تۆپەكە لە گۆڕەپارنی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكاندایە، ئەگەر ئەوان بگەنە رێككەوتن لەسەر پرسە سیاسییەكان ئەوا لەڕووی هونەری و كارگێڕییەوە كاری ئێمەیە پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببەین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كاتێكى كه‌م ماوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ئایا ئه‌و كاته به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن؟ شێروان زرار باس له‌وه‌ده‌كات، “هەرچەندە لە ئێستادا كاتێكی كەم ماوە بۆ هەڵبژاردن، به‌ڵام ئەگەر جیددی بن و بڕیاربدەن بكرێت ئه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. ئەگەر تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەرانی عێراق بەكاربهێندرێت ئەوە ئاسانكارییەكی باش دەبێت و كاتمان بۆ دەگەڕێتەوە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا له‌ڕووى یاساییه‌وه ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت وتەبێژی كۆمیسیۆن روونیده‌كاته‌وه، “لەڕووی یاساییەوە هەرێمی كوردستان دەتوانێت داوای تۆماری بایۆمەتری دەنگەدەران بكات و سوود لەو تۆمارە وەربگرێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەوەش كاتێكی زۆرمان بۆ دەگەرێتەوە، چونكە ئەو تۆمارەی ئێستا لە عێراق هەیە لەسەر بودجەی سیادی عێراق ئامادەكراوە و پشكی هەرێمیش لە بودجەی سیادی هەیە و دەتوانێت سوود لەو تۆمارە وەربگرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


