
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بەبڕی 274 ملیۆن دینار مۆڵەتی بە 28 پرۆەی وەبەرهێنان داوە بەجۆرێك 12 پرۆژەیان لە پارێزگای هەولێر بەبڕی 133 ملیۆن دۆلار جێبەجێكراون و پارێزگای سلێمانیش بەبڕی 117 ملیۆن دۆلار 12 پرۆژەی تیادا جێبەجێكراوە، بەڵام پارێزگای هەڵەبجە هیچ پرۆژەیەكی تیادا جێبەجێنەكراوە.
بەگوێرەی ئەو داتاو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و زانیاری سەربە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە 1/1/2022 تا بەرواری 18/5/2022، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی بە 28 پڕۆژەی جۆراوجۆرداوە لەپارێزگاكانی هەرێم، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر بەسەرمایەی 133 ملیۆن و 399 هەزار دۆلار لەسەر ڕووبەڕی زیاد لە 13 دۆنم زەوی مۆڵەت بە 12 پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: هەر لەوماوەیەدا و لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەت بە 12 پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە كە سەرمایەی ئەو پرۆژانە بریتی بووە لە 117 ملیۆن و 746 هەزار دۆلار، هاوكات لە پارێزگای دهۆكیش مۆڵەت بە دوو پڕۆژە دراوە كە سەرمایەكەیان بریتی بووە لە بڕی 19 ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری 26 دۆنم زەوی، و لە ئیدارەی گەرمیانیش یەك پڕۆژە بە بڕی یەك ملیۆن و 974 هەزار و 524 دۆلار و هەروەها لە ئیدارەی ڕاپەڕینیش یەك پڕۆژە بە بڕی دوو ملیۆن و 45 ھەزار دۆلار لەسەر ڕووبەری چوار دۆنم زەوی جیبەجێ كراون، كۆی گشتی پارەی تەرخانكراو بۆ ئەو پرۆژانە دەكاتە زیاد لە 274 ملیۆن و 166 هەزار دۆلار.
هەر لە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و زانیاری سەربە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستاندا ئەوە ڕوونكراوەتەوە: جۆری پڕۆژەكان بریتی بوون لە 11 پڕۆژەی بازرگانی و یەك پڕۆژەی بانك و یەك پڕۆژەی تەندروستی و هەشت پڕۆژەی پیشەسازی و چوار پڕۆژەی فێركردن و یەك پڕۆژەی كشتوكاڵ و یەك پڕۆژەی نیشتەجێبوون و یەك پڕۆژەی وەرزشی، بەڵام لەكۆی ئەو پرۆژانە هیچ پرۆژەیەكی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ نەكراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


