یەكێتی داوای گەرەنتیكردنی مافی چەند توێژێک دەكات لە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك

0
459

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند هەفتەیەكە بابەتی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك لە پەرلەمانی عێراق قسەوباسی لێدەكرێت وەك جێگرەوەی پرۆژە یاسای بودجە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، وابڕیارە كە لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئەو پرۆژەیایە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆبكرێت، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتش لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە كە داوایان كردوە مافی چینی هەژاران، خاوەن پێداویستی تایبەت، جوتیاران و مافی ئێزیدییەكان بە بڕگەی جیاواز جێگیر بكرێن.

ڕۆنزی زیاد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بە گرنگییەوە چاودێری پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەكەین، كە وابڕیارە لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی كارەوە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت، بۆیە ئەوەی بەی ئێمەوە گرنگە ئەوەیە كە لە رێگای یاداشتێكی فەرمییەوە داوامان كردووە مافی چینی هەژاران، جوتیاران و كەمئەندامان لە پڕۆژە یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك دەستە بەر بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو یاداشتەدا كە ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقمان كردووە داوامان كردووە كە قەرەبوی ژنە رزگاربووە ئێزیدییەكانی دەستی داعش بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوامان كردوە بڕگەیەكی تایبەت بە ئێزیدییەكان لە پڕۆژە یاسای ئاسایشی خوڕاك وگەشەپێدان زیاد بكرێت و مافەكانی ئەو چین و توێژانە گەرەنتی بكرێت.

پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك لەلایەن حكومەتی عێاقییەوە ئامادەكرابوو بِی 35 تریلۆین دیناری بۆ ئامادەكرابوو، بەڵام دواتر لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار( جاسم خەشان) دادگای فیدراڵی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكی هەڵوەشاندەوە، دوای دوو ڕۆژ لە بڕیارەكەی دادگا، بە واژۆی 50 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان ڕەشنوسێكی نوێی پرۆژەیاساكە ئامادكراو ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكرا، خوێندنەوەیەی یەكەمی بۆ كراوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this