
قوباد تاڵەبانی
SNN
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگه‌یاند، ئێمه و پارتى دوو حزبى جیاین و ئاساییه جیاوازیمان هه‌بێت، ده‌شڵێت: “پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم تاپۆى پارتى نییه”.
قوباد تاڵه‌بانى، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال له نوێترین دیدارى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى چه‌ندین پرسى گرنگى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “یه‌كێتى و پارتى دوو حزبى جیاوازن، زۆر ئاساییه ناكۆكى و جیاوازى بۆچوون له‌نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه ناكۆییه‌كان رێگر نه‌بن له‌به‌رده‌م دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌مان و خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان. زۆركات كۆبوونه‌وه‌ى ئێمه ده‌بێته بابه‌ت، به‌ڵام له راستیدا كۆنه‌بوونه‌وه‌مان نا سروشتییه نه‌وه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان”.
له‌باره‌ى دیدارى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستانه‌وه قوباد تاڵه‌بانى باسى له‌وه‌شكرد، “كارى زۆر كراوه بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى بكرێت له ئێستادا و دیدارى یه‌كێتیش بۆ داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و دیدى نوێى یه‌كێتییه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت دیدارى یه‌كێتى ده‌سه‌ڵاتى كۆنگره‌ى نییه”.
به وته‌ى قوباد تاڵه‌بانى، “له پێش كۆنگره و له پاش كۆنگره بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بووه”.
هاوكات له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌وه قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌هیوام هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتى پێمانباشه هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى فره‌بازنه‌یی بێت”.
له‌باره‌ى كاندیدى پۆستى سه‌رۆككۆماریشه‌وه سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال روونیكرده‌وه، “كاندیدى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان د.به‌رهه‌م ساڵحه و هیوادارین دووباره ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر ئێمه و پارتى دوو كاندیدى جیامان هه‌بێت”.
قوباد تاڵه‌بانى باسى له وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێمیش كرد له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له خوله‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژاردندا و وتی: “به‌ڕێزان له پارتى به فه‌رمى یان نا فه‌رمى وتویانه: پۆستى سه‌رۆككۆمار تاپۆى یه‌كێتى نییه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت تاپۆى پارتى نییه. نائاساییه ئێمه له‌دواى هه‌ڵبژاردن مافى ئه‌وه‌مان هه‌بێت پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ربگرین و بڵێین قه‌ینا نامانه‌وێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال باسى له‌وه‌شكرد، “به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتى و پارتى كۆبوونه‌وه‌ى تر ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


