
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و فشارى ئێران‌دا په‌رله‌مانتاره‌كانمان ده‌ستیان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “ئێران فشارى له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكى شیعه دروستنه‌كردووه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یران، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى دایه‌وه كه باس لهوهدهكهن، “په‌رله‌مانتاره‌كانى ره‌وتى سه‌دی له‌ژێر فشارى ئێران‌دا ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه” و ده‌ڵێت: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران فشارى له ئێمه نه‌كردووه و له‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران‌دا ئێمه ده‌ستمان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌وه‌یه من نه‌بوومه به‌شێك له به‌رنامه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت عێراق له‌ناوبه‌رن”.
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئێران فشارى نه‌خستووه‌ته سه‌ر هیچ لایه‌نێكى شیعه” و روونیده‌كاته‌وه، ” ئه‌وانه‌ى كه به باڵى ئێران ناسراون له عێراق ده‌یانه‌وێت دادگه‌رى ملكه‌چى خواستى خۆیان بكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا موقته‌دا سه‌در داواى هه‌ڵوێست له لایه‌نه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: “داوا ده‌كه‌م هه‌موو فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵوێستى نیشتمانى و بوێرانه‌ى خۆیان بنوێنن”.
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “درۆ، تووندوتیژى، پڕوپاگه‌نده و ده‌نگۆ و دادگا له‌دژى به‌شێك له لایه‌نه‌كان وه‌ك فشارى سیاسى به‌كارده‌هێنرێت له ئێستادا”.
قسه‌كانى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوودا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانى فراكسیۆنه‌كه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و ئه‌مڕۆش رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى بڵاویكرده‌وه، “شوێنى په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان پڕده‌كرێته‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


