وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ڕێژەی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاند و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژە بەوەدەكات تائێستا زیاد لە 150 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە لەكاتێكدا لە تەواوی ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 125 هەزار تۆن گەنم وەرگیرابوو، هاوكات وەرگرتنی گەنم لەلایەن سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامی هەیە و هیچ وادەكیش لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دیاری نەكراوە بۆ ڕاگرتنی پرۆسەكە چونكە وەرگرتنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی دیاریدەكرێت و هەر لەلایەن ئەوانیشەوە وادەی كۆتایی هاتنی وەرگرتنی گەنم دیایدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائەمڕۆ خۆشبەختانە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ساڵی ڕابردووی تێپەڕاند بەجۆرێك لە ساڵی ڕابردوودا تا كۆتایی هاتنی وادەی وەرگرتنی گەنم تەنها بڕی نزیكەی 125 هەزار تۆن گەنم وەرگیرابوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ زیاد لە 150 هەزار تۆن گەنم لەسەرجەم سایلۆكانی هەرێم وەرگیراوە و رۆژانەش وەرگرتنی گەنم بەردەوامە بۆ هەرتۆنێكیش بڕی 850 هەزار دینار دیاریكروە.
وتەكانی وتەبێژكەی وەزارەتی كشتوكاڵ لەكاتێكدایە كە رۆژی 15ی ئەم مانگە وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، تائێستا یەك ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانیان كڕیوەتەوە، ئەوبڕە گەنمەش بەشی پێداویستیی ساڵانەی عێراق ناكات، بۆیە عێراق پلانی هەیە سێ ملیۆن تۆن گەنم لە ئوسترالیا و كەنەدا و ئەمریكاوە هاوردە بكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


