بۆ كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون عێراق 150 ملیۆن قــــــهرز ده‌داته هاووڵاتیان

دیناری عێراقی
SNN
بانكی رافده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، 150 ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه ته‌رخانده‌كرێت كه كرێچین و ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بكڕن، رێژه‌ی سووی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ش ته‌نها 4% ده‌بێت.
روونیشی دەکاتەوە “سودمه‌ندبوون له وه‌رگرتنی قه‌رزی خانووبه‌ره و جێبه‌جێكردنی رێكار و مامه‌ڵه‌كان راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكی رافدهینهوه له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌بێت”.
كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین، ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه بڕێك له مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه، تا ئێستا هه‌ردو بانكی ڕافده‌ین و ڕه‌شید كه دوو بانكی نیمچه فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم دهستبهكارنهبوونه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



