
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مینحەی 13 هەزار و 288 بەخێوکەری وەزارەتی شەهیدان هەڵوەشێندراوەتەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى حوزه‌یران، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “مینحەی 13 هەزار و 288 بەخێوکەری وەزارەتی شەهیدان هەڵوەشێندراوەتەوە، کە مانگانە بڕی 996 ملیۆن و 150 هەزار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی”.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونكردووته‌وه، “لیستی ناو و زانیاری 10 هەزار و 819 کەسی دەستنیشان کراوە، کە لە دوو جار زیاتر لە سیستەمی بایۆمەتری وەزارەتی شەهیدان تۆمار کرابوون، بەمەش بڕى یەک ملیار و 253 ملیۆن و 626 هەزار دینار گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی گشتی”.
فه‌مانگه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم زانیارى زیاترى خستووه‌ته‌ڕوو و باسى له‌وه‌شكردووه، “لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە خانەنشینی هەزار و 384 دادوەر و پەرلەمانتار و وەزیر و بریکارى وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى، خانەنشینی هەزار و 140 کەسیان رێکخراوەتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



