په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر “پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان” كۆده‌بێته‌وه

پەرلەمانی کوردستان
SNN
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه 27ی حوزەیران
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی (سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق)، (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان) ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه: له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایه‌ك ده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌ن:
1 – پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕالی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
3 – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008).
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


