
نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێدانى كاره‌با بووه‌ته شێوازى 24 كاتژمێر نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى حوزه‌یران هه‌ڵده‌كشێت و به وته‌ى ئەنجوومەنی داكۆكی لە مافی مۆلیدە ئەهلییەكانيش، “چاوه‌ڕێده‌كرێت نرخى یه‌ك ئه‌مپێر زیاتربێت له 18 هه‌زار”.
بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لە ئەنجوومەنی داكۆكی لە مافی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە SNN دراون، “بەهۆی هاتنی شەپۆلی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، حكومەتی هەرێم ئەوەی راگەیاندووه لەسەرەتای ئەم مانگەوە بە هاوبەشی لەگەڵ مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبای 24 كاتژمێریی بۆ هاووڵاتییان دابیندەكرێت و ئه‌وانیش پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كه‌وه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “بۆ ئەم مانگە بە تێكڕا نزیكەی 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبای نشتمانی دابینكراوە، مۆلیدە ئەهلییەكانیش زیاتر لە 11 كاتژمێر كارەبایان دابینكردووە، لەهەندێك گەڕەكیش زیاتر لەو بڕەیان دابینكردووە، بۆیە بەگشتی بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لەسەر هاووڵاتییان 18 هەزار دینار یان زیاتر ده‌كه‌وێت”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی زۆری كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان و كەمی كارەبای نیشتمانی بەهەمانشێوە بۆ ئەم مانگه نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەسەرو 18 هەزار دینارەوە لەسەر هاووڵاتییان دەكەوێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەدوای بڕینی كارەبای نشتیمانی كارەبای مۆلیدە هەڵدەكرێت بۆ هاووڵاتییان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


