
SNN
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای سەیدسادق تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە کە دەوترێت پێشمەرگەیەو ئاسەواری فیشەک بەجەستیەوە بووە، بۆلێکۆڵینەوەی زیاتریش لە رووداوەکە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەپزیشکی ئێشکگری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەوت لە سەیدسدق بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمێک لە نزیک گەڕەکی (حەسار) لە قەزای سەیدسادق، ئێمەش لای خۆمانەوە ئامبولانسمان ڕەوانەکرد بۆ گواستەوەی تەرمەکە بۆنەخۆشخانەکەمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای هێنانی تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانمان بۆ ئەنجامدا بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەمان ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کردووە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی ( ش. ع) ە پیشەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەتنە و لەدایکبووی 1991 ناوی (ش.ع) پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن بووە، لەشەوی ڕابردووەوە دیار نەماوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە کە ئاسەوای فیشەک بەجەستەیەوە بووە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



