سەلاحەدین دەمیرتاش: پاش هەڵبژاردن حزبێک بە ناوی ئاکەپە بوونی نامێنێت

0
417

SNN

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە زینداندایە لە وتارێکدا رایگەیاند: لە دوای هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ساڵی 2023ەوە، لەوانەیە حیزبێک نەمێنێت بە ناوی ئاکەپە”.

باسی لەوەشکردووە: “ئاکەپە ئیتر حزبێکی “بانگەواز” نییە ئەوانەی کە باوەڕیان هێنابوو بە بانگەواز بەڕاستی لەمێژە کەشتیەکەیان چۆڵکردووە. ئەوانی تر ئەوانەن کە هیچ باوەڕ و ئایدۆلۆژیایەکیان بە بانگەواز نییە. ئەو کەسانەی کە ئاکەپەیان لەسەر پێ هێشتەوە ئەو کەسانە بوون کە باوەڕیان بە بانگەواز هەبوو.

نوسیویشیەتی: چیتر پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار (ئاکەپە) کادرێکی نەماوە کە ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند بگەڕێن خەڵک ڕێکبخەن، بەتایبەتی ژنان، و هەوڵ بدەن چارەسەری کێشەکانیان بدۆزنەوە و باسی “بانگەواز” بکەن چونکە ئەو کادرانەی من باسی دەکەم دز نەبوون و چیتر کادرێکی لەو شێوازە لەناو ئاکەپەدا نەماوە.

دەمیرتاش ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەمڕۆ لە هیچ ڕێکخراوێکی ئاکەپەدا کەسێک نادۆزیتەوە کە بەبێ بەرژەوەندی کەسی و قازانج و بەرژەوەندی خزمەت بکات.

لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: کاتێک دزەکان دەدۆڕێن و هەڵدێن، ئاکەپە دادەخرێت لەبەر ئەوەی کەسێکی زۆر نامێنێتەوە لە حیزبەکە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this