داهاتی گەشیاری لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا بە زیاد لە 20 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت

گەشتیار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووی جەژن بڵاوكراونەتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاد لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە، ئەگەر هەر گەشتیارێكیش لەماوەی چوار ڕۆژی مانەوەیان لە سنوورەكەدا 200 دۆلار خەرج بكەن ئەوا داهاتی گەشتیاری زیاد لە 20 ملیۆن دۆلار دەبێت كە ئەو داهاتش ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی هاووڵاتیانەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە دەستیكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 85 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە كە زۆرینەی ئەو گەشتیارانە خەڵكی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون، هاوكات هەر لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا زیاد لە 40 هەزار گەشتیاریش ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە كردووە.
ئاماژە بەوەكراوە، ئەگەر بە تێكرا هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە 100 هەزارگەشتیار ئەژمار بكرێت كە لەو ژمارەیەش زیاتر بووە هاوكات ئەگەر هەر گەشتیارێكیش لەماوەی مانەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بڕی 200 دۆلار خەرج بكەن، ئەوا لەو ماوەیەدا بڕی 20 ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاری هاتووەتە سنووری ئەو دوو پارێزگایەوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش هاتووە، گرنگی ئەو داهاتە گەشتیارییە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكە لەوەدایە كە ڕاستەوخۆ ئەو داهاتە چووەتە گیرفانی خاوەن چێشتخانە و هۆتێل و مۆتێل و خاوەن كەپرە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلیمانی ئەوەش بە بوژانەوەیەكی باش دادەنرێت لەڕووی ئابوورییەوە بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


