
ماڵى حاجى مهسیفى پاش ئهوهى تهقهى لێكرا | فۆتۆ: SNN
SNN
كهمێك لهمهوبهر ئاسایشى ههولێر رایگهیاند، “ئهو كهسهى تهقهى له ماڵى حاجى مهسیفى كرد دهستگیر كرا كه پێشتر شۆفێرى خۆى بووه”.
له راگهیهنراوێكدا كه ئهمڕۆ چوارشهممه بڵاوكراوهتهوه ئاسایشی هەولێر ئاماژهى بهوهكردووه، “لە رێکەوتی 11ى تهمموز، لە شاری هەولێر ، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاووڵاتی ( حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە لێکۆلینەوەو بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بوە تاکو ساڵی 2021”.
دەقی راگهیهنراوهكه بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر:
لە رێکەوتی 11ى تهمموز، لە شاری هەولێر ، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاووڵاتی ( حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە لێکۆلینەوەو بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بوە تاکو سالی 2021. لە هەمان کاتدا هەڵساین بە دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێئەنجامدرابوو بە ناوی( أ. ن. ش.)و دواتریش لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر هەردووکیان لامان بەندکران .
دیارە ئەم روداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە ساڵی 2021 لە نێوان هەردوو لادا روویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی رامیاریەوە نییە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بە پێی یاسا رەفتار لەگەڵ هەردوولایەندا دەکەین.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



