گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه‌: ناتوانین سزاى گه‌شتیاران بده‌ین

0
455
تاڤگه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ له‌ هه‌ولێر | فۆتۆ: گه‌شتوگوزارى هه‌رێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی كەمی ئاستی رۆشنبیری بەشێك لە گەشتیاران و فڕێدانی پاشماوەكانیان بەشێكی زۆری ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە سیمای سروشتی خۆیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێت: “سزای 75 هەزار دینار بۆ پابەندنەبوونی خاوەنى شوێنە گەشتیارییەكان دانراوە”.

غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى ته‌مموز، بە SNNی راگەیاند، “بەداخەوە لە كاتی بۆنە و ئاهەنگ و جەژنەكاندا هەمیشە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەمان بەدەست فڕێدانی پاشماوەی گەشتیارانەوە گیرۆدە دەبێت، بۆ ئەم جەژنەی قوربانیش بەهەمان شێوە بڕێكی زۆر پاشماوەی گەشتیاری بەتایبەت دەبەی ئاو فرێدراونەتە ناو سەرچاوەی ئاوەكە و هەندێك شوێنی دیكە كە ژینگە و سروشتی ناوچەكەیان تەواو شێواندووە”.

وتیشى: “پیسكردن و فڕێدانی پاشماوەكان بابەتێكی دوولایەنەیە لەنێوان گەشتیاران و خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان، بەجۆرێك رۆژانە زیاد لە 15 هەزار گەشتیار روو لە ناوچەكە دەكەن، خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان فریای ئەو هەموو گەشتیارە ناكەون پاشماوەكانیان كۆبكەنەوە، لەلایكی دیكەشەوە بەپێی یاسا ئێمە ناتوانین هیچ گەشتیارێك ناچاربكەین بە سزادان و غەرامەكردن لەكاتی پیسكردن و فڕێدانی پاشماوەكان بۆ ناو سەرچاوە ئاوییەكان، بەڵكو ئەوە دەمێنێتەوە سەر ئاستی رۆشنبیری و تێگەشتوویی گەشتیاران كە نابێت ئەو كارە بكەن و دەبێت پارێزگاری لە ژینگە بكەن”.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە له‌باره‌ى سزادانى گه‌شتیاران و ئه‌وانه‌ى كه‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان پیسده‌كه‌ن ئەوەشی خستەڕوو، “سزای بڕی 75 هەزار دینار وەك غەرامە یان داخستنی شوێنی گەشتیاری بۆ ئەو كەسانە دانراوە كە خاوەنى شوێنی گەشتیارین و پابەند نابن بە پاك و خاوێنی شوێنە گەشتیارییەكان، چونكە ئەوان لەبری میوانداریكردنی گەشتیاران بڕێك پارە وەردەگرن لەسەریشیان پێویستە كە پاشماوەكانیان كۆبكەنەوە، بەڵام ناتوانین گەشتیارێك سزا بدەین كە دەبەیەك ئاو فڕێدەداتە ناو سەرچاوەی ئاوێكەوە بەڵكو دەبێت ئەمە بەیاسا رێكبخرێت”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this