فەرمانبەرێكی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە ناو بیرێكی ئاودا خنكا

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی كەوتنە ناو بیرێكی حەفری ئاو لە گوندی تەپەگوڵاوی سەر بەناحییەی سیروانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە، فەرمانبەرێكی هۆبەی یاسایی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ خنكا، هاوكات بەمەبەستی لیكۆڵینەوەی زیاتر لە هۆكاری گیان لەدەستدانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجەكراوە و پۆلیسیش پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخستووە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرلەئیوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە 14/7/2022 هاوڵاتییەك بەناوی ( هەورامان عمر عەبدوڵا) كە تەمەنی 38ساڵە لەئەنجامی كەوتنە ناو بیرێكی ئاوی حەفر كە بۆ كاری كشتوكاڵی بەكاردێت خنكا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاووڵاتییەی كە لەناو ئەو بیرەدا خنكا دانیشتووی گوندی تەپەگوڵاوی سەر بەناحییەی سیروانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجەیە و پیشەی فەرمانبەرە لە دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ .
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پاش دەرهینانەوەی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە هاوكات لە بنكەی پۆلیسی ناحیەی سیروان دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە ڕێكخراوە.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1 hour لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1 hour لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2 hours لهمهوپێش



