نوێترین زانیاری لەبارەی دەستبەكار بوونی لیواهاوبەشەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق

0
702
دیمه‌نى ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق | فۆتۆ: AP

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چواچێوەی كارەكانی دەستبەكار بوونی لیواهاوبەشەكانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزارەتی بەرگری عێراقی راسپاردووە كە ژمێرییەكی تایبەت بە مووچە و بودجەی ئەو لیوایانە بداتە وەزارەتی دارایی بۆئەوەی لە زووترین كاتدا دەستبەكارەكانیان بكەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەوڵەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق بەردەوامە بۆ دەستبەكار بوونی لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی كە گومانی مانەوە و هەبوونی تیرۆریستانی لێدەكرێت بەتایبەت چەكدارانی داعش، بۆ ئەومەبەستەش لەدوایین هەوڵدا سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستوەردانی كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەمەبەستی خێرا دەستبەكاربوونی ئەو دوو لیوا هاوبەشە سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی بەرگری كردووە هەژمێرێكی تایبەت ئامادە بكات و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی بكات بەمەبەستی دابینكردنی مووچە و بودجە بۆ دەستبەكاربوونی ئەو دوو لیوا هاوبەشە، چونكە هەردوو لایەنی بەغدا و هەرێم گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت بە زوویی ئەو هێزە هاوبەشە دەستبەكار ببێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەیش خستەڕوو، دوای ئەوەی مووچە و بودجەی پێویست بۆ دوو لیوا هاوبەشەكە تەرخانكرا، پاشان بەسەرپەرشتی ئەفسەرانی پلەباڵای هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق بۆماوەی سێ‌ مانگ دەست بە مەشق و ڕاهێنان دەكەن دواتریش لەو شوێنانە جێگیر دەكرێن، كە بۆشایی ئەمنی لێیە.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this