
زێى بچووك له‌كاتى وشكبوونى ئاوه‌كه‌ى | فۆتۆ: KNN
SNN
سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى خاس لە قەڵادزێ رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى ئێران به ته‌واوه‌تى سه‌رچاوه‌ى ئاوى زێى بچوكى گرتووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: “ئه‌و كانى و چۆمانهى كه ده‌ڕژێنه ناو زێكه ناتوانن تێرئاوى بكه‌ن بۆیه ئاستى ئاوه‌كه‌ى به‌ته‌واوه‌تى وشكبووه”.
مارف مەحمود، سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى خاس لە قەڵادزێ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى تهمموز، رایگه‌یاند، “لەلایەن ئێرانەوە ئاوى زێى بچوک گیرایەوە، ئه‌مه‌ش بووەتە هۆكارى کەمبوونەوەى ئاوى زێکە بە رێژەیەکى زۆر و لە دیوى ڕۆژهەڵاتەوە هیچ ئاوێک نەیەت. ئەو ئاوەى ماوەتەوە لە کانیاو و سەرچاوەکانى هەرێمى کوردستانەوە دەڕژێتە زێى بچوک کە ئەوەش رێژەیەکى زۆر کەمە”.
وتیشى: “لەئێستادا لەهەوڵى چارەسەرکردنداین بۆ بەرزکردنەوەى ئەو ئاستە ئاوەى هەیە بۆ ئەوەى بڕژێتە ناو پڕۆژەکە و ئاو بۆ دانیشتوانى قەڵادزێ دابینبکەین، به‌ڵام پێده‌چێت ئەمڕۆ بەشێک لە گەڕەکەکانى قەڵادزێ بێ ئاوبن”.
سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى خاس لە قەڵادزێ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، جگە لەوەى کاریگەرى دەبێت لەسەر پێدانى ئاو بە دانیشتوانى قەڵادزێ، لە هەمانکاتدا زەرەر و زیانێکى زۆر دەدات لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و کێڵگەکانى ماسى کە لەسەر زێکەن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى خاس لە قەڵادزێ باسى لەوەشكرد، “چەند جارێک داوامان کردووە کە پڕۆژەى ئاوى خاس پێویستى بە چاره‌سه‌رێكى ئەندازەییە کە لە پێش پڕۆژەى ئاوى خاس دروستبکرێت و لەوەش گەورەتر بەنداوى دەڵگە دروستبکرێت کە ئەو کاتە کۆنتڕۆڵى ئاوەکە لە دەست خۆیاندا دەبێت نەک لایەنى دیکە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


