لەبەرامبەر ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان جوتیارانی شارەزوور گردبوونەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ چوارشەممە بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی ئیداری سنوورەكە لە گوندێكی دەشتی شارەزوور ژمارەیەك لە جوتیارانی سنوورەكە گردبوونەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەرهەمەكانیان ساغ نابێتەوە و تەنها ماندووبوونیان بۆ دەمێنێتەوە، پەرلەمانتارێكیش ئاماژە بەوەدەكات چارەسەری گرفتی ئەم جوتیارانە لە بەغدایە.
لەتیف قادر، یەكێك لەو جوتیارانەی ئەمڕۆ بەشداری گردبوونەوەی جوتیارانی شارەزووری كردبوو بە SNNی ڕاگەیاند: گرفتی سەرەكی ئێمە ئەوەیە كە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەكانمان لەدەروازە سنوورییەكانەوە هەمان جۆری بەرهەم هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەوەش بۆتەهۆی ساغ نەبونەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكان و زیان گەیاندن بە جوتیارانی هەرێم، بۆیە جگە لەماندوون و زیانی مادی هیچی دیكەمان بۆ نامێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكاری سەرەكی ئێمە و سەرجەم جوتیارانی هەرێم ئەوەیە كەحكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی بەدەم چارەسەركردنی كێشەكەیانەوە بێن و نەهێڵن كەرتی كشتوكاڵی ناوخۆیی لەوە زیاتر هەرەس بهێنێت، چونكە سەرەڕای وشكەساڵی و كەمبارانی ئێمە هەوڵی خۆمانمانداوە بەرهەمێكی خۆماڵی باشمان بەرهەم هێناوە بەڵام لەبازاڕدا ساغنابێتەوە.
د.موسەنا ئەمین كە لەو گردبوونەوەیەی جوتیارانی دەشتی شارەزوور بەشداربوو بە SNNی ڕاگەیاند: گرفتی ئەم جوتیارانە لە بەغدا چارەسەر دەكرێت، چونكە دەبێت وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە بەپەلە بڕیار بۆ سنوورەكان دەربكەن كە لەكاتی پێشگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەكردنی ئەو جۆرە بەرهەمانە بۆ هەرێم و عێراق قەدەغە بكرێت و بەرژوەندی جوتیاران و كەرتی كشتوكاڵی ناوخۆیی لەبەرچاو بگیرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


