“توركیا واده‌زانێت عێراق ناتوانێت وه‌ڵامى بداته‌وه”

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا زیاتر بێ ئه‌ده‌ب بووه و واده‌زانێت عێراق ناتوانێت وه‌ڵام بداته‌وه و ده‌شڵێت: “پێویسته ده‌روازه‌كان به‌ڕووى توركیادا دابخرێن و سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵى هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا پاسێكى گه‌شتیارانیان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
له درێژه‌ى كاردانه‌وه‌كانى دواى رووداوه‌كه‌دا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رايگه‌یاند، “توركیا زیاتر بێ ئه‌ده‌ب بووه، به‌وه‌ی واده‌زانێت عێراق ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه جگه له‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی لاواز ئیدانه بكرێت”.
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در چه‌ند پێشنیارێكى خستوونه‌ته‌ڕوو له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تى، “وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێشنیاز ده‌كه‌م:
نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ توركیا كه‌مبكرێته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه زه‌مینییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا دابخرێن.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سكاڵا بۆلای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رزبكرێته‌وه.
رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر پارێزگاكانی باكوور و هه‌رێم چیتر قبوڵناكرێت.
ده‌قى تویته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


