“پێویسته عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێگه‌بگرن له دووباره بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كان”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى تۆپبارانكردنى پاسێكى گه‌شتیاران له زاخۆ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، بە شێوەیەکی کاراتر، ھەوڵی رێگریکردن لە دووبارە بوونەوە و کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە بدەن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا پاسێكى گه‌شتیارانیان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌یاندووه، “تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە، بە توندی شەرمەزار دەکەین کە بە داخەوە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتیی گەشتیار. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدەكان دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه:
تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە، بە توندی شەرمەزار دەکەین کە بە داخەوە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتیی گەشتیار. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدەكان دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لە ماوەی رابردوودا، هەرێمی کوردستان چەندین جار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتییانمان کەوتووە. پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، بە شێوەیەکی کاراتر، ھەوڵی رێگریکردن لە دووبارە بوونەوە و کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە بدەن.
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکەش لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی بەردەوام بۆ سەر هاووڵاتییانمان، بۆیە جارێکی دیکەش داوا دەکەین، ھەرێمی کوردستان، لە کێشە و ململانێ ناوچەییەکان دوور بخرێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتییانی بێ تاوان، نەبنە قوربانی .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4 hours لهمهوپێش



