شاندى ئه‌منى عێراق: به فڕۆكه برینداره‌كان ده‌به‌ینه‌وه

وهفدى ئه‌منى عێراق له دهۆك | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، به فڕۆكه برینداره‌كان ده‌به‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له شوێنه‌كانى خۆیان پشوو وه‌ربگرن، وتیشى: “رووداوه‌كه دڵى ئێمه‌ى بریندار كرد”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا پاسێكى گه‌شتیارانیان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون. له‌دواى رووداوه‌كه‌ش به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق شاندێكى ئه‌منى به سه‌رۆكایه‌تى فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى دهۆكیان كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شانده ئه‌منییه‌كه‌ى عێراق گه‌یشته دهۆك و له‌دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى برینداره‌كان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، “داوامان كردووه فڕۆكه دابینبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیار برینداره‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه ناوچه‌كه‌ى خۆیان تاوه‌كو له‌وێ پشوو وه‌ربگرن”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى روویداوه كه‌م نییه و بریندار كه‌ره بۆ گه‌لى عێراق و دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ڵوێستى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نوێنه‌رى شاندى ئه‌منى عێراق له دهۆك ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر خاكى عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


