“ئەگەر سیناریۆی 2018 دوبارە بكرێتەوە د.بەرهەم براوە دەبێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: دوورخستنەوەی هەریەكە لە (نوری مالیكی) و (هادی عامری) بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەنگاوێكی زۆر باش بوو بە ئاراستەی كۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق، جەختیش دەكاتەوە: هەفتەی داهاتوو یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ئەگەر سیناریۆی 2018 دوبارە بكرێتەوە كاندیدەكەی یەكێتی براوە دەبێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە جموجوڵێكی باش لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق هاتووەتە ئارەوە بەتایبەت دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیان ڕاگەیاند كە هەریەكە لە نوری مالیكی و هادی عامری كاندید ناكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران ئەمە هێندەی دیكە پرۆسەكەی بەرەو پێشەوە برد.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەدڵنیاییەوە لە هەفتەی داهاتوو بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدرێت چ لە لایەن چوارچیوەی هەماهەنگی بۆ دەستیشانكردنی كاندێك بۆ سەرۆكوەزیران، چ لە لایەنی كوردییەوە بە دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆككۆمار، بەڵام ئەوەی گرنگە لەدەستنیشانكردنی كاندیی سەرۆكوەزیران دەبێت كەسایەتییەك بێت ڕەزامەندی زۆرینەی لایەنە شیعییەكانی لەسەر بێت بە سەدرییەكانیشەوە چونكە ئەگەر وانەبێت لەداهاتوودا گرفتی بۆ دروستدەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: هەر لە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەدەچێت، ئێمە خوازیارین كورد بەیەك كاندید بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بكات، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەبوو ئەوا كاندیدەكەی یەكێتی كە ( د. بەرهەم ساڵح)ە چانسی سەركەوتنی زۆر زیاترە لەكاندیدەكانی دیكە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


