پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ مانگرتنیان تامردن لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاند

پێنج چالاكوانى دهستگیركراوى بادینان | فۆتۆ: KurdsatNews
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر ڕەتكردنەوەی داواكاری پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە ئازادكردنی مەرجداری ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان، پێنج لەو دەستگیركراوانە بڕیاری مانگرتنی تا مردینان لەخواردن و خواردنەوە داوە، بەوتەی تیمی پارێزەرانی ئەو دەستگیركراوانەش دەستوەردانی حزبی هەیە لە ئازادنەكردنی ئەو دەستگیركراوانەی شیلادزێ.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وابڕیاربوو كەلە پێش هاتنی جەژنی قوربان بەشێوەی ئازادكردنی مەرجدار پێنج دەستگیركراوی دیكەی شیلادزێ ئازاد بكرێن، بەلام پێش جەژنەو كارە نەكراو لەدوای دەستكردنەوە بەدەوامی فەرمی دادگای ڕەتیكردەوە ئەو پێنج دەستگیركراوە بە ئازادكردنی مەرجدار ئازاد بكرێن، ئەوەش بەهۆی دەستوەردانی حزبی لە بڕیارەكانی دادگا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگا بە ئازادنەكردنیان، پێنج دەستگیركراو مانگرتنی تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە، هاوكات ئێمە لە تیمی پارێزەران و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و دەستەی مافی مرۆڤ داوامانكردووە كە هۆكاری ڕاگیرانی ئەو گیراوانەی شیلادزێیان بۆ ڕوونبكەنەوە، بەڵام وەڵامێكی ڕوونمان نەدراوەتەوە.
بەگویرەی زانیارییەكانی SNN ئەو پێنج دەستگیركراوەی مانگرتنی تامردنیان لەخواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە بریتین لە هەریەكە لە ( مەحمود ناجی، یوسف شەریف، كۆڤان تاریق، نێچیرڤان بەدیع، ئەمجەد یوسف).
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


