به نێوه‌ندگیرى توركیا، رووسیا و ئۆكرانیا رێككه‌وتنى هه‌نارده‌كردنى گه‌نمیان واژوو كرد

سه‌رۆكى توركیا له مه‌راسیمى واژووكردنى رێككه‌وتنامه‌ى هه‌نارده‌كردنى گه‌نمى ئۆكرانیا | فۆتۆ: Ajans Haber
SNN
له ئیستانبوڵ رووسیا و ئۆكرانیا رێككه‌وتنێكیان بۆ هه‌نارده‌كردنى گه‌نمى ئۆكرانیا له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه واژوو كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى تهمموز، به نێوه‌ندگیرى توركیا و به ئاماده‌بوونى ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رووسیا و ئۆكرانیا رێككه‌وتنى هه‌نارده‌كردنى گه‌نمى ئۆكرانیایان واژوو كرد.
له ده‌ستپێكى مه‌راسیمى واژووكردنهكهدا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ جیهان زۆر گرنگه و ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى قه‌یرانێكى جیهانیی كه قه‌یرانى خۆراكه و گرانبوونى نرخى گه‌نم و نانه خاوببێته‌وه”.
وتیشى: “ناوه‌ندێكى چاودێرى بازرگانى هاوبه‌ش له ده‌ریایی ڕه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌نارده‌ى گه‌نمى ئۆكرانیا بكه‌ین”.
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سوپاسى توركیا ده‌كه‌ین كه بووه هۆكارى ئه‌م رێككه‌وتنه و كارئاسانى كرد”.
دواتر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و وتى: “شانازییه بۆ ئێمه كه بتوانین ببینه هۆكارى كۆتایی هێنان به قه‌یرانێكى جیهانى”.
پاشان هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا و رووسیا رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كرد و رێككه‌وتن كه گه‌نمى ئۆكرانیا له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاى ره‌شه‌وه بگه‌یه‌نرێته بازاڕه‌كانى جیهان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


