“شاره‌وانى هه‌ولێر خانوو به‌سه‌ر خێزانێكدا ده‌ڕووخێنێت و منداڵه‌كه‌یان بریندار ده‌كات”

وێنه‌ى ئه‌و خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ى كه خانووه‌كه‌یان رووخاندووه
SNN
هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ دووه‌م جار خانووه‌كه‌ى به‌سه‌ریاندا رووخێنراوه و ده‌شڵێت: “منداڵه‌كه‌میان بریندار كرد پاشان خانووه‌كه‌یان رووخاند”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى تهمموز، هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستمان به وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت كرد بۆ خانووه‌كه‌مان كه پێشتریش رووخێنرابوو به‌سه‌رماندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه هه‌ژارین و ناتوانن عه‌رزى گرانبه‌هاى بكڕین، به‌ڵێنیان پێداین كه مۆڵه‌تى دروستكردنى خانوومان پێبده‌ن، به‌ڵام په‌شیمان بوونه‌وه”.
وتیشى: “رۆژى پێنجشه‌ممه تیمێك به سه‌رۆكایه‌تى سه‌ید رووشدى هاتن. سه‌ید منداڵهكهمى بریندار كرد و لێیدا، پاشان خانووه‌كه‌یان رووخاند به‌سه‌رماندا. سوێند به‌خودا كهوانتهرى ماڵه‌كه‌مم و ژوورى خه‌وى بوكهكهمم فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى وه‌ستا و كرێكارى ئه‌م خانووه بده‌م، به‌ڵام ئه‌وان هاتوون رووخاندوویانه به‌سه‌رماندا”.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “10 جارى تریش ئه‌م خانووه بڕوخێننهوه به‌سه‌رماندا هه‌ر دروستیدهكهینهوه. نه‌ڵێن: ئه‌وه ژنه و ناتوانێت، سوێند به‌خودا ئه‌م جاره بێن خانووه‌كه‌مان بڕوخێنن 3 دارم داناوه به‌و دارانه راویان ده‌نێم. ئه‌وه ئێمه هه‌ژارین بۆیه وامان لێده‌كه‌ن. ئه‌ى بۆ چى به هێلكه‌ى كوردى و ماستى كوردى و ده‌مانچه به‌رتیل وه‌رده‌گرن و مۆڵه‌تى خانوو دروستكردن ده‌ده‌ن به خه‌ڵكى؟!”
به وته‌ى ئه‌و هاووڵاتییه، “ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بێ شوێن و رێگه ماونه‌ته‌وه و ناچارن سه‌ره‌ڕاى نه‌دارى و كه‌مده‌رامه‌تى له كرێچیهتیدا ژیان به‌سه‌ربه‌رن”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



