
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات: بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بری 700 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە و تاكۆتایی ئەم مانگەش بڕی زیاد لە 200 ملیار دیناری فرۆشتنی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و گرفتی كورتهێنانی پارەی مووچە نامێنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز تەواو بوون، هاوكات لە ئێستادا بڕی 700 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان و بەشێك لەداهاتی نەوت كۆكراوەتەوە، لەكاتێكدا كۆی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران پێویستی بە 902 ملیار دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو داهاتەی كۆكراوەتەوە بریتییە لە 250 ملیار دینار لەداهاتی خاڵە سنوورییەكان، هەروەها بڕی 200 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، هاوكات تا ئەمڕۆش بڕی 350 ملیار دینار لە داهاتی فرۆشتنی نەوت گەڕاوەتەوە و واچاوەڕانی دەكرێت كە تا كۆتایی ئەم مانگە بڕی زیاد لە 100 ملیار دیناری دیكەش بگەڕێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەروو: بە گەڕانەوەی ئەو 100 ملیار دینارە هیچ كورتهێنانێك لە دابینكردنی پارەی مووچەی ئەم مانگە نامێنێت، هاوكات تەنها ئەوە ماوە كە وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی ئەم مانگە ڕابگەیەنێت كە ئەگەرەكان ئەوەدەخەنەروو لە 25ی ئەم مانگەوە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


