وەزارەتی دارایی ئامادە نییە پارە بۆ تەندروستی هەڵەبجە خەرجبكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەلەبجە ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجكردنی بڕێك پارە بۆ خستنەوە گەڕی ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك لە هەڵەبجە كە تەنها ئەو ئامێرە بوونی هەیە لە شارەكەدا، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی نادات بۆ خەرجكردنی پارەو بەكارخستنەوەی ئەو ئامێرە پزیشكییە كە پێویستییەكی هەنوكەیی ناوچەكەیە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگیاند: ماوەی چەند مانگێكە نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە و لەوێشەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بە مەبەستی دابینكردنی بڕێك پارە بۆ بەكار خستنەوەی ئامێری موگناتیسی سەنتەری تیشك MRIو ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی دەربریوە بە دابینكردنی بڕێك پارە بۆ سەرجەم ئەو ئامێرانەی كە شارەكانی دیكەش لەكاركەوتوون بە هەڵەبجەشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجكردنی پارەی پێویست بۆ بەكارخستنەوەی ئامێرەكە، بەڵام وەزارەتی دارایی بە هۆكاری نەبوونی پارەی تەرخانكراو بۆ ئامێرەكانی هەموو هەرێمی كوردستان وەك لە بەشی ئەندازەی ئامێری پزیشكی وەزارەتی تەندرووستەوە پێمان راگەیێنراوە ناتوانێت ئەو برە پارەیە تەرخان بكات، بۆیە ئەو شارەی ئامێرەكەی لە كار كەوتبێت،دەبێت چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی بكات تا ئەوكاتەی پارەی بۆ دابین دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە زیاد لە پێویست كاری خۆمان كردوە، پێویستە وەزارەتی دارایی هاوكارمان بێت چونكە لە هەڵەبجە هیچ ئامێرێك نییە نە لە كەرتی گشتی نە لە كەرتی تایبەت بێجگە لەو ئامێرەی موگناتیسیەی لە سەنتەری تیشكی پارێزگاكەمان بوونی هەیە و لە ئێستادا لەكاركەوتووە.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



