
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەلایەن بانكی هەرێم لقی سلێمانییەوە بڕی پارەی پێویست بۆ سەرجەم بانكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین تەرخانكراوە بۆئەوەی سبەی دووشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بێت و ئەو فەرمانبەر و خانەنشينانەی كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە مووچەكانیان وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بانكی هەرێم لقی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: لە دوێنێوە بڕی پارەی پێویست رەوانەی بانكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین كراوە، ئەوەش بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە تائێستا مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتبوو.
ئاماژەی بەوشكرد: ئەو پارەیەی كە دوێنێ ڕەوانە كراوە بڕی 100 ملیار دینار بووە، سەرەتا بڕیاربوو بۆدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز بەكاربهێندرێت، بەڵام داوتر بڕیاردرا كە مووچەی تەواوكاری مانگی حوزەیرانی لێ دابەشبكرێت.
ئەو سەرچاوەیەی بانكی هەریم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بەدابەشكردنی مووچە و سبەی دووشەمە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرو ئەو خانەنشینانە دێت كە تائێستا مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتبوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



