بەرمیلێك نەوتی سپی 270 هەزاری تێپەڕاند و هیچ بڕیارێکیش نییە بۆ دابەشکردنی

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان 270 هەزار دیناری تێپەڕاندووە ئەوەش بەرارود بە ساڵی ڕابردوو زیاد لە 160هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك نرخەكەی بەرز بووەتەوە بەوتەی نەوتفرۆشان ئەگەر تازستان نەوت دابەشنەكرێت نرخەكەی 300 هەزار دینار تێپەڕێنێت، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لەوەدەكەن تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان.
دلێر كەریم، خاوەنی یەكێك لە وێستگەكانی فرۆشتنی سوتەمەنی تایبەت بە نەوت بە SNNی ڕاگەیاند: زیاد لە 18 ساڵە لە بواری فرۆشتنی نەوت و سوتەمەنی كاردەكەم، هیچ كاتێك هێندەی ئەمساڵ نرخی نەوت و سەوتەمەنی بەرز نەبووتەوە، بەجۆرێك ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی كە بڕی 200 لیترە، گەیشتووەتە 270 هەزار دینار و لە هەندێك شوێنیش بە 280 هەزار دینار دەفرۆشرێت، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 110 هەزار دینار دەمانفرۆشت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێستادا لەپاڵاوگە ناوخۆییەكاندا برێكی كەم لە نەوتی خاو دەپاڵێورێت و دەكرێت نەوتی سپی چونكە بەشی زۆری دەكرێتە بەنزین، بۆیە ئەو بڕەنەوتەشی كە ئێستا هەیە لەدەرەوە هاوردە دەكرێت و بەنرخێكی بەرز دەفرۆشرێت بەهاووڵاتیان، لەلایەكی دیكەشەوە بەشێك لەو نەوتەی لە پاڵاوگە ناوخۆییەكاندا بەرهەم دیت تێكەڵ بەگاز دەكرێت چونكە ئەو گازەی بەرهەم دەهێندرێت ڕێژەی چەوری زۆرەو نەوتی تیكەڵ دەكرێت بۆ كەمكدنەوەی ڕێژەی چەورییەكەی.
ئەو نەوتفرۆشە باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا باشترین جۆری نەوتی سپی نەوتی بەغدایە كە لەڕووی كوالیتییەوە زۆر باشە، بەڵام نەوتی ئێرانی و نەوتی پاڵاوگە ناوخۆییكانی هەرێم وەك نەوتی بەغدا كوالیتی باش نییە و لەكاتی بەكارهێناندا بۆنێكی ناخۆشی لێدەردەچێت، بۆ بەدڵنیاییەوە ئەگەر نەوت دابەشنەكرێت ئەوا لە وەرزی زستان و سەرمادا نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەروو 300 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە.
بەمەبەستی زانینی وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەمساڵدا SNN پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەوە كرد ئاماژەیان بەوەكرد كە تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


