“خۆپیشاندانەكان پێگەی عێراق لەناوخۆ و دەرەوە زیاتر لاواز دهكهن”

خۆپیشاندانەکانی بەغدا
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەو خۆپیشاندانانەی لە عێراق ئەنجام دەدرێت زادەی ناكۆكی نێوان شیعەكەنە لەسەر گرتنەدەستی دەسەڵات، دهشڵێت: “بەردەوامیدان بەم جۆرە خۆپیشاندانانە هێندەی دیكە پێگەی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەش لاواز دەكات”.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “بەشێوەیەكی گشتی دەستوری عێراق مافی بەهاووڵاتییان داوە كە بەگویرەی یاسا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، ئەوەش مافێكی دیموكراتی و دەستوری هاووڵاتییانە بۆ داواكارییە رەواكانیان، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەبیندێت لە بەغدا بە داگیركردنی گەورەترین دامەزراوی شەرعی كە پەرلەمانە كارێكی نەخوازراوە، چونكە زیانێكی زۆر بە متمانەی عێراق لەناوخۆ و دەرەوە دەگەیەنێت و پێگەكەی لاوازتر دەكات”.
لهبارهى هۆكارى سهرهكى كێشهكهوه سهرۆكى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق ئاماژه بهوهشدهكات، “كێشەی سەرەكی لە عێراق دەسەڵاتی یاسادانان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نییە، چونكە نەبوونی كارەبا و نەبوونی پرۆژەی خزمەتگوزاری و یاخود بابەتی گەندەڵی، ئەوە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لێی بەرپرسیارە كە حكومەتە نەك پەرلەمان و دەسەڵاتی یاسادانان، بۆیە ئەمەی دەگوزەرێت لە عێراق زادەی ململانێی نێو شیعەكانە بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات نەوهك بابەتێكی دیكە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر سەدرییەكان بیانتوانیایە حكومەت پێكبهێنن لە ئێستادا ئەو پەرلەمانەی پەكخراوە یەك كێشەی نەبوو، بەڵام كاتێك نەیانتوانی ئەو ئامانجە بپێكن هاتوون پەرلەمانیان پەكخستووە”.
هەرێم كهمال ئاغا له بهشێكى ترى قسهكانیدا باس لهوهشدهكات، “ئەوى روودهدات سەرەتایەكی زۆر خراپە بۆ پرۆسەی سیاسی لە عێراق و وڵات زیانێكی زۆرى بەردەكەوێت بەمجۆرە هەڵسوكەوتانە، چونكە دەكرا كاتێك سەدرییەكان نەیانتوانی حكومەت پێكبهێنن ببنە هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی تەندروست، چاودێری كارەكانی حكومەتیان بكردایە، ئەوەی ئێستا بانگەشەی بۆ دەكەن دەیانتوانی لەڕێگەی پەرلەمانەوە بیكەن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


