“كارى جددى بكرێت لهپێناو وازهێنان له بهكارهێنانى ئێزدییهكان وهك كارتى سیاسى”

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بهبۆنهى دووباره هاتنهوهى یادى جینۆسایدى ئێزدییهكان لهلایهن داعشهوه مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بهیاننامهیهكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، كۆششى ئێمه بۆ ئهوهیه ههوڵهكان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی کە لە کارەساتەکەوە تاکو ئێستا بێسەروشوێنن.
له بهیاننامهكهدا كه ئهمڕۆ سێشهممه 2ى ئاب، بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “هەوڵ و کۆششەکانی ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەوەیە هەوڵەکانی ھەموو لایەک بە حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی کە لە کارەساتەکەوە تاکو ئێستا بێسەروشوێنن، هەروەها کاری جددی بکرێت له پێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوند و شارۆچکە و شوێنی نیشتەجێبوونى ئێزدییەکان و لە ژیانی ناو کەمپ و ئاوارەیی و بەکارهێنانیان وەک کارتی سیاسی جۆراوجۆر رزگاربکرێن و ژیانێکی ئاسودە و فەراهەمیان بۆ دابینبکرێت”.
دهقى بهیاننامهكهى مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە یادی کارەساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پەلاماردانی شنگال و دەوروبەری لە لایەن چەکدارانی تیرۆریستی داعشەوە، سەری رێز و نەوازش بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە دادەنەوێنین.
هەر لەم یادە کارەساتبارەدا وێڕای ئەوەی ئەو ناوچانە لە چنگی زوڵم و زۆری چەکدارانی داعش رزگار کراوە و بەشێک لەو کەسانەی بە دیل و کەنیزەک فڕێنرابوون رزگاریان بووە و ئازادکراون، هەوڵ و کۆششەکانی ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەوەیە هەوڵەکانی ھەموو لایەک بە حکومەتی ناوهندى و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی کە لە کارەساتەکەوە تاکو ئێستا بێسەروشوێنن. هەروەها کاری جددی بکرێت لهپێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوند و شارۆچکە و شوێنی نیشتەجێبوونی ئێزدییەکان و لە ژیانی ناو کەمپ و ئاوارەیی و بەکارهێنانیان وەک کارتی سیاسی جۆراوجۆر رزگاربکرێن و ژیانێکی ئاسوودە و فەراهەمیان بۆ دابینبکرێت و کار و دەسەڵاتی شیاویان لە دەزگا ئیداریەکانیاندا پێبدرێتەوە، تاکو لە برین و ناهەموارییەکانی سات و رۆژەکانی کارەساتەکەیان سارێژ بکرێتەوە”.
ئەرکێکی تر کە لەسەر شانی هەمووانە ئەوەیە کە هەوڵەکانی پاراستنی ئێزدییەکان و ناوچەکانیان زیاتر بخرێنەگەڕ تا لە هەر هەڕەشە و پەلاماردانێکی تر کە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان پارێزراو بن.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



