كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد

خۆپیشانده‌رانى به‌غدا له‌سه‌ر پردى كۆمارى له به‌غدا | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد و بڕیاره له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان خۆپیشاندانه‌كان درێژه پێبده‌ن.
پاش ئه‌وه‌ى ساڵح محه‌مه‌د عێراقى ناسراو به وه‌زیرى سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “پێویسته له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێردا باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان چۆڵبكرێت” كشانه‌وه‌ى لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكرد.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا ساڵح محه‌مه‌د عێراقى، ناسراو به وه‌زیرى سه‌در كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئاب، بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند، “پێویسته‌له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان چۆڵبكرێت و خۆپیشاندانه‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ به‌رده‌م و چوارده‌وری په‌رله‌مان. ئه‌گه‌ر شوێنی تر هه‌بوو كه پێویستبوو خۆپیشاندانی تێدا بكرێت رێنمایی ده‌نێرین بۆتان”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان زۆر گرنگه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانتان. له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ر، ده‌توانن خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن به سه‌ره و وهجهبه”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زیرى سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “رۆژی هه‌ینی نوێژی یه‌كگرتوو له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌غداد، بابل، كوت، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌كرێت. سه‌رقاڵی پێكهێنانی لیژنهیهكین له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بۆ رێكخستن و ئیداره‌دانی خۆپیشاندانه‌كان”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



