لەكۆی ڕووبەری پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە%65 ی پاككراوەتەوە

ههڵگرتنهوهى مین له عێراق | فۆتۆ: Suhail
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ڕووبەری 776 كیلۆمەتردووجا لە خاكی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچە سنوورییەكان بە مین و تەقەمەنی پیس بووە، تائێستاش لە %65 كۆی ئەو ڕووبەرە لە مەترسییەكانی مین وتەقەمەنی پاككراونەتەوە هاوكات لەماوەی 30 ساڵی ڕابردووشدا زیاترلە 13هەزارو 500 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە دەزگای گشتی كاروباری مین لەهەرێمی كوردستان بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران هەرێمی كوردستان یەكێكە لە ناوچە مەترسیدارەكانی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕووبەری 776 كیلۆمەتر دووجا لە خاكەكەی بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگەییە نەتەقیووەكان پیسكراوە.
ئاماژەبەوەشكراوە، لەكۆی ئەو رووبەرە پیسبووە بە مین وتەقەمەنی تائێستا تواندراوە لە 65%ی پاكبكرێتەوە لە 35%ی ماوە پاكبكرێتەوە ئەو رووبەرە لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینەوە بەسەر سێ هەزارو 500 ناوچەی مەترسیداردابەشكراوە.
هەرلە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 13هەزار و 521 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان، هاوكات ناوچە سنوورییەكانی نێوان عیراق ئێران بەتایبەت ناوچەكانی سنووری قەزای پێنجوێن و چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی زۆرترین پاشماوەی مین و تەقەمەنییان تێدا دانراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



