بافڵ جەلال تاڵەبانی : پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: “پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین”.
راشیگەیاندووە: “دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاوڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین”.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە: “ماڵی مام لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: “داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت. هاوڵاتییانمان لە عیراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش



