
SNN
سەرۆکايەتی داواکاری گستی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: لە بابەتی کوالێتی بەنزين و گاز و نرخەکانيان دەکۆڵينەوە، ھەروەھا لە کوالێتی ئەو گازە دەکۆڵينەوە لە لایەن خاوەن مۆلیدە ئەھلیەکانەوە بەکاردێت.
دەقی راگەيەندراوەکە:
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی کوالێتی بەنزین و گاز دەکۆلێتەوە
لە رێکەوتی ٢/٨/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دادوەر ( کاوە فتحی معصوم ) بە ئامادەبوونی خاتوو دادوەر ( سھام عبدالقادر نبی ) جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی پێشوازیان کرد لە بەرێز ( فەلاح مولود اسماعیل ) بەرێوەبەری گشتی وەبەرھێنان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە یاوەری بەرێز ( ھاوبەش خلیل محمود ) بەرێوەبەری تاقیگەی ناوەندی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وە کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا بۆ باس کردن لە کوالێتی بەنزین و گاز و بەرز بونەوەی نرخەکانیان لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان .. ھەروەھا باس لە چۆنیەتی بەدواداچوون کرا لە سەرپێچیەکان کە لە لایەن ھەندێک لە بەنزینخانەکان ئەنجام دەدرێت و شێوازی سزاکان تاوتۆ کرا ھەروەھا باس لە کوالێتی گاز کرا کە لە لایەن خاوەن مۆلیدە ئەھلیەکان بەکاردێت وە بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی جەختی کردەوە لە سەر گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لە لایەن لایەنە پەیوەندی دارەکان چونکە بوونی کوالێتی خراپی بەنزین و گاز مەترسی دەخاتە سەر ژینگەی ھەرێمی کوردستان و تەندروستی ھاولاتیان ھەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرێزیان بریاری دا بە ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ داخستنی ئەو پالاوگانەی کە بەبێ مۆلەت و بە نایاسایی کار دەکەن لە کوردستان بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە بوونی بەنزین و گازی کوالێتی نزم.
جێی باسە لە کۆبونەوەکەدا بەرئزان دادوەر ( پشتیوان سمکۆ ) بەرپرسی لێژنەی مافی گشتی ھەولێر و دادوەر ( خەلات نجم الدین موفتی ) داواکاری گشتی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و دادوەر ( ئاریان نورالدین ) ئەندامی داواکاری گشتی لە دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئامادەی کۆبونەوەکە بوون .
يه كه ى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی
سه رۆكایەتی داواكاری گشتی
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



