
بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵيادی داگيرکردنی شەنگالدا پەيامێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمووشێوەیەک پشتیوان و هاوکاری هەر هەنگاوێکە کە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی.
دەقی پەيامەکەی:
لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، سەری رێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە دەکەینەوە.
ئەمڕۆ ٨ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش سیماکانی ژیان لە شەنگال بەدی ناکرێت. شەنگال بووەتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی و ساڕێژکردنی برینەکانیان لاوازن. ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقە هەنگاوی جددی و کرداریی بنێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمووشێوەیەک پشتیوان و هاوکاری هەر هەنگاوێکە کە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی. پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە.
دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی شەنگال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



