
ئارد
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: بەهۆی ئەو ڕێككەوتنەی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا بۆ ڕەوانەكردنی 50 ملیۆن تۆن گەنم بۆ بازاڕەكانی جیهان، ڕاستەوخۆ كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی نرخی گەنم و ئارد لەبازاڕەكانی جیهان، هەر لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ نرخی تۆنێك ئارد50 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوامیش ڕوو لەدابەزین دەكات، هاوكات نرخی كاڵاو شمەكەكانی دیكەش دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەكانی ڕابردوودا بەهۆی دەستپێكردنی شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان بووەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی سەرجەم كاڵاو خۆراكەكان، بەتایبەت نرخی گەنم و ئارد زۆر بەرزبوویەوە و ئەو بەرزبوونەوەیە هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەو ڕێككەوتنەی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا بۆ ڕەوانەكردنی 50 ملیۆن تۆن گەنم بۆ بازاڕەكانی جیهان، ڕاستەوخۆ كاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی نرخی گەنم و ئارد لەبازاڕەكانی جیهان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ نرخی تۆنێك ئارد 50 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوام نرخەكانیش ڕوو لەدابەزنیی زیاتر دەكەن و لە ڕۆژانی داهاتووشدا زیاتر نرخەكان دادەبەزن، هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش نرخی ئارد لە 51 هەزار دینارەوە بۆ 42 هەزار دینار دابەزیوە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: جگە لە دابەزینی نرخی گەنم و ئارد مادە خۆراكییەكانی دیكە لە ڕۆن و برنج و چاو نۆك و زەیت و چەندین پێداویستی دیكەی خۆراكی دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە بەراورد بە سێ مانگی رابردوو كە نرخێكی بەرزیان تۆماركرد.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



