
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە ئەندامانی سەر بەنووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان (FBI) بەشێوەیەکی کتوپر هەڵیانکوتاوەتەسەر یەکێک لەماڵەکانی لەویلایەتی فلۆریداو داگیریانکردووە.
ترەمپ دەشڵێت، هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی کارێکی نابەجێیە، لەبەرئەوەی ئەو پێشتر لەو لێکۆڵینەوانەی لەگەڵیدا کراوە هاوکاریی ئاژانسە حکومییە پەیوەندیدارەکانی کردووە، ئەمە کاتە سەختەکانن بۆ نەتەوەکەمان، لەبەرئەوەی ئێستا ماڵە جوانەکەم، لەپاڵم بیچ لەویلایەتی فلۆریدا لەژێر گەمارۆدایەو لەلایەن گروپێکی گەورەی ئەندامانی FBI هەڵکوتراوەتەسەرىو داگیرکراوە”.
دهشڵێت:”هەرگیز لەڕابردوودا شتێکی لەو جۆرە بەسەر سەرۆکێکی تری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا نەهاتووە”.
تا ئێستا هۆکاری روون نییە بۆ ئەوەی کە ئایا بۆچی FBI یەکیک لە ماڵەکانی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا داگیرکردووە و دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە تێیدا, بەڵام خودی ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2024دا خۆم دووبارە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێرم دیموکراتەکان بە هەموو جۆرێک دژایەتیم دەکەن.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
12 hours لهمهوپێش



