
رووبار‌ى دیجله | فۆتۆ: Wikipedia
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى دروستكردنى به‌نداوى جه‌زیره له‌سه‌ر ئاووى رووبار‌ى دیجله هه‌نارده‌ى ئاو له توركیاوه بۆ عێراق به‌ڕێژه‌ى 56% كه‌میكردووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و ئاوه‌ى كه ده‌گاته ئێمه ئاوێكى پاك نییه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئاب، حاته‌م حه‌مید، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “هه‌رچه‌نده ئێمه ماوه‌ى 10 ساڵه چه‌ندین جار توركیامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پرۆژه‌ى دروستكردنى به‌نداو له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله بوه‌ستێنێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌یی و به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى ئاوى دیجله بۆ عێراق به‌ڕێژه‌ى 56% كه‌میكردووه”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “به‌هۆى به‌نداوى دیجله‌وه ئه‌و ئاوه‌ى كه ده‌گاته عێراق كواڵتیهكهى خراپه”.
له ساڵى 2012 حكومه‌تى توركیا پرۆژه‌ى دروستكردنى به‌نداوى جه‌زیره‌ى ده‌ستپێكرد له‌سه‌ر ئاوى رووبار‌ى دیجله كه ئه‌مانج لێى زیندووكردنه‌وه‌ى 500 هه‌زار دۆنم زه‌وى كشتوكاڵییه‌وه له‌ڕێگه‌ى گلدانه‌وه‌ى 60%ی ئاوى رووبار‌ى دیجله پێش ئه‌وه‌ى بگاته عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئه‌نجامیداوه له‌باره‌ى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى كهمئاوى له عێراق و روونیده‌كاته‌وه، “ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك راوێژكارانى ئیتاڵى توێژینه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى كه تاكه رێگه‌ى پاراستنى ئاسایشى ئاو بریتیه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
18 hours لهمهوپێش



