نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى له زیادبوونى به‌كارهێنانى درۆن ده‌دات له هه‌رێم

فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان | فۆتۆ: A U.S. Air Force
SNN
یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر هۆشدارى ده‌دات له زیادبوونى به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئاب، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى داعش به‌ڕێوه‌چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌هانگیر خان، یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر رایگه‌یاند، “داعش هێشتا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان و هه‌میشه قه‌یرانه‌كان ده‌قۆزنه‌وه وه‌ك هه‌ل بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به‌تایبه‌ت له عێراق”.
وتیشى: “داعش به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان (درۆن)ى له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) زیاتر كردووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له ئێستادا داعش خاوه‌نى 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلاره و سه‌رچاوه داراییهكانیشى به‌رده‌وامن له زیادبوون”.
به وته‌ى جه‌هانگیر خان، “داعش پشت به ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ ده‌به‌ستێت بۆپێكانى ئامانجه‌كانى”.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
5 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
5 hours لهمهوپێش



