لە SNNوە جارێکی دیکە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێر ئاشکرا دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و جیهان بەردەوام ڕووی لە دابەزین دەكرد و نرخی ئۆنسیەك زێر بۆ خوار هەزار 690 دۆلار دابەزی، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی دیكە نرخی زێڕ بەردەوامە لەبەرز بوونەوە و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆهەزار 790 دۆلار بەرزبووەتەوە، بەوتەی زەڕەنگەران بەراورد بە مانگی ڕابردوو لەم كاتەدا نرخی مسقاڵێك زێڕ نزیكەی 20 هەزار دیناری ڕۆشتووەتە سەر.
ئاری ڕەحمان، یەكێك لە زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە مانگی ڕابردوو نرخی زێڕ دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك ڕۆژی واهەبوو نرخی ئۆنسێك زێر نزیكەی دۆلارێك زیاتر دادەبەزی و لەمانگی ڕابردوودا ئۆنسەیەك زێڕ بۆ هەزار و 690 دۆلار دابەزی، بەڵام لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەردەوام نرخی زێر بەرز دەبێتەوە و لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەك زێر بۆ هەزار و 790 دۆلار بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بەرز بوونەوە و نزم بوونەوەی نرخی زێر پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانی زێرەوە هەیە و ئێمە لە عێراق و هەرێمی كوردستان پابەندین بەو نرخە جیهانیانەوە، هاوكات هۆكاری سەرەكی بەرز بوونەوە و دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ زیادكردنی نرخی سودی بانكەكانی ئەمریكا كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەیە بۆیە نازانین لەڕۆژانی داهاتوودا چ گۆڕانكارییەكی دیكە لە نرخی زێر دێتە ئاراوە.
ئەو زەڕەنگەرە ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە مانگی ڕابردوو نرخی مسقاڵێك ئاڵتوون نزیكەی 20 هەزار دینار بەرز بووەتەوە بەجۆرێك لەمانگی ڕابردوودا نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 به 370 هەزارو زێڕی عەیار 18 بە 310 هەزارو زێڕی عەیار 22بە ٢٧٦ هەزاروزێڕی عەیار 24 بە 406 هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئەمڕۆ 10/8/2022 نرخی مسقاڵێك زێری عەیار 21 به 378 هەزار و زێڕی عەیار 18 به 325 هەزار دینار وزێڕی عەیار 22 به 393 هەزار دینار وزێڕی عەیار 24 به 428 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
7 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
8 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
10 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
7 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
8 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
10 hours لهمهوپێش



