
كه‌سێك له كه‌شێكى گه‌رمدا | فۆتۆ: neu
SNN
به‌پێى پێشبینیهكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم سبه‌ى شه‌ممه 13ى ئاب، پله‌كانى گه‌رما یەک تا دوو پله به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئاب، بڵاویكرده‌وه، “سبه‌ى شه‌ممه ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تا دوو پلە بەراورد بە پله گه‌رمییه تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو بەرزدەبنەوە”.
هه‌ر به‌پێى پێشبینیهكانى كه‌شناسى هه‌رێم، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرەیە، هەولێر 42، سلێمانی 43، دهۆک 41، کەرکوک 45،
زاخۆ 44،هەڵەبجە 45، سۆران 41، راپەرین 42 و گەرمیان47”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ پێنجشه‌ممه ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، ” پله‌كانى گه‌رما له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بەرێژەی دوو تاوه‌كو چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە”.
وتیشى: “لوتکەی گەرما و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما دەکەوێتە نێوان 16 بۆ 18ی ئەم مانگە کە لەم ماوەیەدا رادەی شێ بەرزدەبێتەوە و لەھەوادا پەڵە ھەوریش دەردەکەوێت”.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
55 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
55 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش



