كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم: هەتا وەک کۆمسیۆن بەرچاومان ڕوون نەبێت ناتوانین هەڵبژارن بەڕیوەببەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنیش ڕێكبكەون ئێمە ناتوانین پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببەین، چونكە تایاسای هەلبژاردن كارا نەكرێتەوە و بەرچاومان رووننەبێت بزانین شێوازی هەڵبژاردن چۆن بەڕێوەدەچێت ناتوانین پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببەین، هاوكات لەدوای هەمواری یاساكەوە پێویستمان بە شەش مانگ ئامادەكاری دەبێت.
شیروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وەك كۆمیسیۆن ئەوەمان بە لایەنە سیاسییەكان ڕاگەیاندووە كە ئێمە پێویستمان بە ماوەی شەش مانگ هەیە بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكەین بۆ بەڕێوەبردنی پرسەی هەڵبژاردن، بەجۆرێك لەدوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەوە پێویستمان بەو وادەیە دەبێت نەك پێش هەمواركردنەوەی یاساكە، چونكە دەكرێت لایەنە سیاسییەكان بڕیار لەسەر وادەیەك بدەن بۆ هەڵبژاردن بەڵام لە پەرلەمان دوومانگی پێدەچێت تا یاسای هەڵبژاردن هەمووار دەكرێتەوە ئەوكات ئەو دوومانگە لەسەر شەش مانگەكە حساب دەكرێت ئەوە هەڵەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە كە دەڵێن پێویستمان بە شەش مانگ هەیە واتە لەدوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژردن پێویستمان بەشەش مانگ دەبێت، بۆیە ئەگەر لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاركردنەوەی كۆمیسیۆنیش ڕێكبكەون بەبێ هەموار كردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ناتوانین پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببەین.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، شێوازی دیاركردنی بازنەكانی هەڵبژاردن ئایا یەك بازنەیی بیت یاخود فرە بازنەیی ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بەڵكوو ئەوە لایەنە سیاسییەكان ڕێككەوتنی لەبارەوە دەكەن و ئەوان هەر بڕیارێك بدەن ئێمە ئەوە جێبەجێدەكەین.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
10 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
10 hours لهمهوپێش



