كوتله‌ى سه‌در: كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كرێت

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
پاش ئه‌وه‌ى به‌شێك له لایهنگرا و سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى خواستى خۆیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا، په‌رله‌مانتارێكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت: “ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ى عێراق كارێكى وا ده‌كرێت”.
له رۆژى 29ى ته‌مموزه‌وه لایه‌نگرانى سه‌در خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه و له‌نێو په‌رله‌مان ده‌مێننه‌وه، به‌و هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان په‌كیان كه‌وتووه، هه‌ربۆیه به‌شێك له لایه‌نگر و سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پێشنیارى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان كردووه له ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمى كوردستان.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ره‌وته‌كه‌یان له‌م باره‌یه‌وه غایب ئەلعامیری، په‌رله‌مانتارى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى سه‌در ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى ئاب، به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “بهفرهمانى گه‌ل هیچ شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڵوه‌شاوه نییه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى سه‌در ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ته‌نیا له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كرێت كارێكى له‌م شێوه‌یه بكرێت”.
هه‌رچه‌نده عێراق به چه‌ندین دۆخى جیاوازدا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام له ساڵى 2003ه‌وه تاوه‌كو ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان جگه له بیناى خۆى له ناوچه‌ى سه‌وز له هیچ جێگه‌یه‌كى تر ئه‌نجام نه‌دراوه.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
12 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
12 hours لهمهوپێش



