
کارەبا
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ته‌واوبوونى كاره‌كانى فراوانكردنى وێستگەی کارەبای بازیان و چه‌ند وێستگه‌یه‌كى تر به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با 600 مێگاوات زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى ئاب، پێشڕەو سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، “له ماوه‌ى رابردوودا گرێبەستکراوە بۆ ئەوەی وێستگەی کارەبای بازیان فراوان بکرێت، له ئێستاشدا کاری تێدا دەکرێت و لە کۆتایی مانگی نۆ تەواو دەبێت و دەکەوێته کار”.
وتیشى: “هاوكات لە دێرەلوک پڕۆژەی ھایدرۆ پاوەرى 37.6 مێگاوات لە مانگی ئه‌یلول دەکەوێتە کار کە لەسەر رووباری دێرەلوکە و بەئاو کارەبا بەرھەمدەھێنێت و پێی دەوترێت کارۆئاوی”.
به وته‌ى پێشڕەو سەعید، “ئەو دوو پڕۆژەیه لە مانگی داھاتوو دەکەونەکار”، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، “سێ وێستگەی 29 مێگاواتیش ھەیە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، کە ئەوانیش ئەمساڵ تەواو دەبن، کە سەرجەمیان دەکاتە زیاتر لە 600 مێگاوات کارەبا و ئەوەی خۆریش سێ وێستگەیە کە ھەر یەکەیان 25 مێگاواتە ئەوەی ھەولێر و دھۆک کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوەی سلێمانیش ھێشتا لەقۆناغی تەندەریندایە”.
بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا ئاشكراشیده‌كات، “به ته‌واوبوونى ئه‌م پرۆژانه به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با 600 مێگاوات زیاد ده‌كات”.
بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا ئاشكراشیده‌كات، “بەرھەمی کارەبا بەشێوەیەکی گشتی لە نێوان 3 ھەزار و 500 بۆ 600 مێگاوات دەبێت و چەند کەشوھەوا باش بێت بەرھەم زیاتر دەبێت بۆ 3 ھەزار و 700 مێگاوات، چونکە چەند پلەی گەرما زیاتر دابه‌زێت بەرھەمیش زیاد دەبێت بەرێژەیەکی دیاریکراو، بەڵام بەشێوەیەکی زۆریش بەرز نابێتەوە بەرھەم، چونکە بەھۆی شەپۆلی بەھێزی گەرما بەرھەممان 3 ھەزار و 300 تا 3 هه‌زار و 500 مێگاوات بوو”.
More News
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
2 hours لهمهوپێش



